شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: به‌م نزیكانه شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیی عێراق تاوتوێی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و به‌ڵێنی داوه سه‌رجه‌م شایسته‌كانیان خه‌رج بكرێت.
شەممە، 30ـی ئابی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌سیر داوود، وه‌زیری بازرگانیی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و به‌ڵێنی داوه سه‌رجه‌م شایسته‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ركووك و مه‌خموور و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه خه‌رج بكرێت كه تا ئێستا خه‌رج نه‌كراون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتووشیه‌تی، له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی 500 ملیار دینار ته‌رخان كراوه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و سەرەتا شایستەی ئەو جووتیارانە دەدرێت کە بڕکەیان کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئەوانەی تا 50 تۆنیان تەسلیم کردووە، له قۆناغی ئه‌م جاره‌دا هەمووی خه‌رج بكرێت و دواتریش ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه زیاتر له 50 تۆنیان ته‌سلیمی سایلۆكان كردووه.