ئەمڕۆ دەم پارتی ژمارەیەک چالاکی و کۆبوونەوەی جەماوەری ساز دەکات

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتیی دەم پارتی ژمارەیەک چالاکی جەماوەری ئەنجام دەدات.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی کە سبەی دووشەممە یەکی ئەیلوول دەکات.بڕیارە ئەمڕۆ دەم پارتی لە 20 شاری باکووری کوردستان و تورکیا، زنجیرەیەک چالاکی وکۆبوونەوەی جەماوەری بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ڕێکبخات، دەم پارتی بە بەشداری هاوسەرۆکەکانی لە ئیستانبوڵ و ڕووحا و مێردین و دیاربەکر چاڵاکی جەماوەری ساز دەکات.

بەرپرسانی دەم پارتی ئاشکرایانکرد، بەهۆی پرۆسەی ئاشتییەوە گرنگییەکی زۆر بە ڕۆژی جیهانی ئاشتی دەدەن.

هەروەها دوێنێ شەممە، لە شاری جەزیر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان پانێلێکی تایبەت بەڕێوەچوو، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەباهەت توونجەل لە پانێلەکە دا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئاشتی لە هەرچوار پارچەی کوردستان بێتە ئاراوە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش ئازادبکرێت.

رۆژی هەینی، 29ـی ئابی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە پەیامێکی نوێیدا ڕایگەیاند، ئەو ڕێبازەی سادەکردنەوە یان بێبایەخانەی کە هەندێک لە لایەنی سیاسی و میدیا دژی تێکەڵکردن گرتوویانەتەبەر، زیانی بەم پرۆسەیە گەیاندووە، ئۆجەلان باوەڕی قووڵی خۆی بە دۆستایەتی هەمیشەیی و ئاشتی نێوان گەلان دووپاتکردەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment