وەزیری دەرەوەی بەلجیکا: یەکێتی ئەورووپا لە شەڕی غەززە ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا لە بەرانبەر دۆخی غەززە کەمتەرخەم بووە و ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە، ئاشکراشی کرد، لەسەر پرسی غەززە یەکێتیی ئەورووپا متمانەی لەدەستداوە.

هەینی 5ی ئەیلوولی 2025، ماکسیم پریڤۆت، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێسی گوتی: نکۆڵی لەوە ناکرێت، کە یەکێتیی ئەورووپا ئەو ڕاستییە ڕەت ناکەینەوە کە ئێمە لە بەرانبەر ئەو قەیرانەی مرۆییە گەورەیی غەززە بە ئەرکی خۆمان هەڵنەستاوین.

ئاشکراشی کرد، لە دانیشتنی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن و داوای دەستبەجێ سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلیش دەکەین،"ئەمەش لە پێناو پیشاندانی سیاسەتێکی توند ئاماژەیەکی دیپلۆماسییە لە بەرانبەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل".

ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی سەپاندنی سزاکان سەر ئێران بەسەر دوو بۆچوونی دژ بە یەک دابەش بوون. وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، لەو بارەوە گوتی: خەڵک وای دەبین یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوەی متمانەی لەدەستداوە.

لە مانگی تەممووزدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ڕایگەیاندبوو کە فەرەنسا لە کۆبوونەوەی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، کە بڕیارە لە 9 بۆ 23ی ئەیلوول لە نیویۆرک بە ڕێوە بچێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment