لە رووسیاوە دڵی دامەزراوەی ئەتۆمی توركی گەیشت

بڕیارە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە وێستگەی یەكەمی لە ساڵی 2023 دەستبەكار بێت

K24 – ھەولێر:

لە رووسیاوە پەیكەری تایبەتی بە یەكەم یەكەی وزە گەیشتە ویستگەی "ئەكویو" بۆ وزەی ئەتۆمی. "ئەكویو" یەكەم وێستگەی ئەلكترۆئەتۆمییە بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا لە توركیا.

لە میانی 20 رۆژدا، پەیكەرەكە، كە دەبێتە دڵی وێستگەی "ئەكویو" سێ ھەزار كیلۆمەتری بڕی.

لە میانی سێ ساڵی رابردوودا، پەیكەرەكە درووستكراوە و بەرزایی دەگاتە 12 مەتر و سەنگی 330 تەننە و لە كارگەیەكی سەر بە كۆمپانیای "رووس ئەتوم" رووسی لە شاری فولجودونسك درووستكراوە، پەیكەرەكە سەدان تاقیكردنەوەی بڕیوە.

ئێستا وێستگەی "ئەكویو"ی ئەتۆمی لەسەر كەناراوی باشووری توركیا درووستدەكرێت، بەپێی پرۆژەی رووسی. ئەمە لە چوارچێوەی رێكەوتنێكی حكومی لە نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ دێت، كە لە ئەیاری ساڵی 2010 واژووكراوە. وێستگەكە لە چوار یەكەی وزە  VVER-1200بە توانایەكی گشتی كە دەگاتە 4.8 ھەزار میگاوات.

لە نیسانی 2018 سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر بوتن و سەرۆكی توركیا، رەجب تەیب ئەردۆغان بەردی بناغەی درووستكردنی وێستگەی وزەی ئەتۆمییان دانا. بڕیاریشە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە وێستگەی یەكەمی لە ساڵی 2023 دەستبەكار بێت.

Fly Erbil Advertisment