وه‌زیری كاره‌با: داوای لێبوردن له هاووڵاتییان ده‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی و وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راده‌ستكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بایان به حكوومه‌ت راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گوتی: "ئێمه به مه‌رج ئه‌و وه‌زاره‌ته‌مان وه‌رگرتووه و مه‌رجه‌كانیش راگه‌یندران، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كاندا هه‌بووه و ئه‌و كاریگه‌رییانه وه‌زاره‌تی كاره‌باشی گرته‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ستایشی رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی و وه‌زاره‌تی كاره‌بایان كردووه له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاكسازی داویانه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد، ئه‌وان بڕیارییانداوه وه‌زاره‌تی كاره‌با راده‌ستی حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه و وه‌زیری كاره‌باش ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ وڵات، نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌وان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیر به هه‌ڵاتن له به‌رپرسیارێتی نازانن و رایگه‌یاند، ناكرێت سووته‌مه‌نی و به‌رهه‌مهێنان و دارایی هه‌ر یه‌كه‌و له شوێنێك و وه‌زاره‌تێك بێت و پێویسته بخرێنه‌وه به‌رده‌ست خودی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان خه‌می هاووڵاتییانه و ئه‌گه‌ر بودجه‌ی گه‌وره و ده‌ستكراوه‌یی بدرێته وه‌زیری كاره‌با، چاكسازی تێدا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له ئێستادا ناچێته سه‌ر و به‌رای ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی كاره‌با له ئه‌ستۆی ئه‌واندا نه‌مێنێت و دواتریش حكوومه‌ت ئازاده چیی لێده‌كات و گوتی: "حكوومه‌ت ئازاده چی له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كات، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دیكه تێكه‌ڵی ده‌كات، یان وه‌زیرێكی دیكه‌ی بۆ دیاری ده‌كات".
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر، وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ئێمه پابه‌ندی هه‌موو بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆمانین له حزب".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌ربگرێت، ئه‌وانیش به دانانی پلانی تۆكمه و پێویست بۆ چاكسازی، ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی مه‌له‌فی وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه پلانی چاكسازیمان خسته‌ڕوو و یه‌كه‌مین وه‌زاره‌تیش بوونه كه راستییه‌كانییان خستووه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان و به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا خسته‌ڕوو.
ئاشكراشیكرد، هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌ی چاكسازی تۆكمه بێت، ئه‌گه‌ر بودجه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت، ئه‌سته‌مه جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وكات بڕیاردرا، بودجه‌ی پێویست بخرێته به‌رده‌ست و داهاتی وه‌زاره‌ت بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با بگه‌ڕێندرێته‌وه و سووته‌مه‌نی پێویست بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ی كه به سووته‌مه‌نی كار ده‌كه‌ن دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه نه‌كراوه، ئاشكراشیكرد ئێستا به‌رهه‌مهێنانی 1500 مێگاوات كاره‌با به هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه راگیراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبه‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌وه دانراوه وه‌زاره‌ت راده‌ست بكه‌ینه‌وه و منیش پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره ده‌بم و نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به حكوومه‌ت ده‌كه‌ین".
وه‌زیری كاره‌با گوتیشی: "هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ ستافی وه‌زاره‌ت كاری ته‌واو بكه‌ین و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كه په‌یوه‌ندی به تاك به تاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ساڵانی پێشوو بودجه‌ی زه‌به‌لاح بۆ كاره‌با دانرابوو، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بودجه‌یه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌وه‌ش نه‌ده‌توانرا كاره‌بای پێویست بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ین و گوتی: "داوای لێبوردن له هاووڵاتییان ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر نه‌توانم كاره‌باش دابین بكه‌م، ده‌بێت وه‌كو هاووڵاتییان كاره‌با له رێگای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه كاره‌با بۆ ماڵه‌كه‌م دابین بكه‌م و وه‌كو هاووڵاتییان بژیم و ئێستاش هه‌روایه.