پەرلەمانی ئەوروپا: هێرشی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە

راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
پەرلەمانی ئەوروپا
پەرلەمانی ئەوروپا

K24- هەولێر:

دۆمێنێک رویز دێڤێسا، بەرپرسی کاربەڕێکەری شاندی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پەیوەندی لەگەڵ عێراق، ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکات.

لە راگەیەندراوێکی دۆمێنێک رویز دێڤێسا هاتووە، ئەو جۆرە هێرشە هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە.

هەروەها، نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕیووە بەو گرژییەی لە نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ گروپە یاخییەکان لە عێراق هەیە.

داواش دەکات، هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و هەرێم هەبێت تاوەکو تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن. پشتگیریی خۆشی بۆ هاوکاری عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر و تایەفەگەریی دووپات دەکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکا پێشتر بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەیان کردووە و بە مەترسی جددی وەسفیان کردووە.