ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی لاسایی تره‌مپی ده‌كرده‌وه ژنێكی كوشت
K24 – هه‌ولێر:
له كاتی تۆماركردنی گرته‌یه‌كی فیلمێكی نوێ‌دا، ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكایی، ئالیك بالدوین، ژنه فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مه‌ریكایی هالیانا هاتچینزی كوشت و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یشی بریندار كرد.
رووداوه‌كه دوێنێ پێنجشه‌ممه روویداوه و به هه‌ڵه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی بالدوین، ته‌قه‌ی كردووه و به‌ڕێوبه‌ر و به‌رپرسی فۆتۆگرافی فیلمه‌كه، هالیانا هاتچینزی بریندار كردووه و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه.
فیلمه‌كه به ناونیشانی "Rust" وێنه‌ی ده‌گیرێت و چیرۆكی فیلمه‌كه له قۆناغی ده‌ستپێكردن و وێنه‌گرتنیدا گۆڕاوه به "باس كردن له كوشتنی به هه‌ڵه و بالدوین رۆڵی پاڵه‌وانی تێدا ده‌گێڕێت".
پۆلیسی شاری سانتا له پایته‌ختی نیومه‌كسیكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه هالیانا هاتچینز كوژراوه و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش جویل سوزا بریندار بووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێنراوه به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن به‌كارهێنراوه و ئه‌و رووداوه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هاتچینز ته‌مه‌نی 42 ساڵه و به‌ر له مردنی گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هه‌ر زوو پزیشكه‌كان هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانیان راگه‌یاندووه. ئێستاش سوزای ته‌مه‌ن 48 ساڵ له ژووری چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه له ژێر چاره‌سه‌ردایه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سانتا رایگه‌یاندووه، بالدوین ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و وته‌ی لێ وه‌رگیراوه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پۆلیسی داوه‌ته‌وه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكا، خۆی ئاماده‌بووه له بنكه‌ی پۆلیس و دوای وه‌رگرتنی وته‌كانی و كۆتایی لێكۆڵینه‌وه ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی دادوه‌ریانه‌ی ئاراسته نه‌كراوه و به‌و هۆیه‌وه كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.
په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌ی سانتا له نیومه‌كسیكان رایگه‌یاندووه، كاتێك چاوی به بالدوین كه‌وتووه، بینیویه‌تی ده‌گرییێت.
به‌رپرسانی به‌رهه‌مه‌كه، بڕیاریان داوه وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار رابگرن.
فیلمه‌كه له شێوه‌ی ئه‌و فیلمه كۆنانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌م دێت كه پێیان ده‌وترێن ویسترن و له نووسینی جویل سۆزا و ده‌رهێنان و پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ئالیك بالدوین و رۆڵی پاڵه‌وانێك له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌بینێت، كه ناوی هارلاند راست_یلێنراوه و هه‌وڵی ئازادكردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 13 ساڵی ده‌دات، كه به تۆمه‌تی كوشتن سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه.
هالیانا هاتچینز، له لۆس ئه‌نجلس داده‌نیشێت و به ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ركه‌وتووی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكا ده‌ژمێردرا و ئه‌و له ئۆكرانیا له‌دایكبووه و له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سۆڤیه‌ت له جه‌مسه‌ری باكووری گۆی زه‌وی گه‌وره بووه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بالدوینی 63 ساڵ زۆر به‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه، كه له به‌رنامه‌ی ساترده‌ی نایت لایڤ، به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی لاسایی دۆناڵد تره‌مپی ده‌كرده‌وه.