یەکەم لێدوانی پێشکەشکارەکەی ئۆسکار سەبارەت بە زللـەکەی وێڵ سمیس
K24 - هەولێر:
شه‌وی 27\28ـی ئادار وێڵ سمیس وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2022ی وه‌رگرت و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، زللـه‌یه‌كی له بناگوێی كریس رۆك دا، كه ئه‌كته‌ری كۆمێدییه و پێشكه‌شكاری رێوڕه‌سمه‌كه بوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "BBC، کریس رۆک لە یەکەم لێدوانی‌دا لەبارەی ئەو زللـەیەی کە لەلایەن وێڵ سمیسەوە لەسەر ستەیج لێی درا گوتی: "من هێشتا لێکدانەوە بۆ ئەو شتە دەکەم کە روویداوە."
رۆک هەواڵی چەند میدیایەکی ئەمەریکی بەدرۆخستەوە کە دەڵێن لەدوای رووداوەکە قسەی لەگەڵ وێڵ سمیس کردووە و گوتی "سەرەڕای ئەوەی کە بیستووتانە، من قسەم لەگەڵ کەس نەکردووە.
کریس رۆک گوتیشی "هێشتا لێکدانەوە بۆ ئەو شتە دەکەم کە روویداوە، بۆیە لە شوێنێکدا قسەی لەسەر دەکەم، لەهەمانکاتدا جددی و پێکەنیناویش دەبێت، بەڵام ئێستا من هەندێك نوکتە دەڵێم."
View this post on Instagram
كاردانه‌وه‌ی وێڵس سمیس، دوای ئه‌وه هات، کە كریس رۆك گاڵته‌ی به جەیدا بینیكت سمیسی هاوسه‌ری وێڵ سمیس كرد، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ته‌وه قژی رووتاوه‌ته‌وه.
كریس رۆك گوتی: قژی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمی جا ئای جۆیه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له كچێك ده‌كات كه له پێناو ئه‌نجامدانی سه‌ربازی، قژی خۆی ده‌تاشێت.
دواتر ویڵ سمیس، به تووڕه‌ییه‌وه به پێشكه‌شكاره‌كه‌ی گوت: جارێكی دیكه ناوی خێزانه‌كه‌م نه‌هێنی.
پاش رۆژێک لە رووداوەکە، وێڵ سمیس لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام گوتی: "من دەمەوێت بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە تۆ بکەم، کریس. هەڵەبووم و سنوورم تێپەڕاند. شەرمەزارم و کردەوەکانم دەرخەری ئەو کەسایەتیە نین کە دەمەوێت نیشانی بدەم. هیچ شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی لە دنیای خۆشەویستی و میهرەبانیدا."