له ئاهه‌نگێكی ره‌سمیی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌یان ژن بێهۆش كران

K24 – هه‌ولێر:
پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، له ئاهه‌نگی پارته‌كه‌یان 9 ژن مادده‌ی هۆشبه‌ریان دراوه‌تێ و بێهۆش كراون.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئولاف شۆڵتس ئاماده بووه.
لارس كلینگبیل، كه له‌گه‌ڵ شۆڵتس سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه ده‌كات، رایگه‌یاند، به‌و هه‌واڵه تاساوه.
رۆژنامه‌ی "دی فڵت" له زاری كلینگبیلهوه بڵاویكرده‌وه، تاوانی له‌و جۆره له ئاهه‌نگی پارته‌كه‌مدا زۆر تووڕه‌ی كردووم، ده‌بێت تاوانباران بدۆزرێنه‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
گوته‌بێژی كوتله‌ی په‌رله‌مانی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا، دووپاتیكردووه‌ته‌وه ئه‌و زانیاریانه راستن، كه باس له بێهۆشكردنی ژنان ده‌كرێت.
پۆلیسی به‌رلین، رایگه‌یاندووه، سكاڵایان له لایه‌ن ژنێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌وه پێگه‌یشتووه و ژنه‌كانی دیكه‌ش هه‌موویان سكاڵایان له دژی كه‌سانی نه‌ناسراو تۆمار كردووه.
كاتیا ماست، په‌رله‌مانتاری پارته‌كه له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئامۆژگاری هه‌موو ئه‌و ژنانه ده‌كه‌م، كه رووبه‌ڕووی هه‌وڵی وا بوونه‌ته‌وه، سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
ئاهه‌نگه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چووه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ته‌نیا هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردووه، به‌شێكی زۆریان به‌رپرسانی باڵای پارته‌كه بوون، له‌وانه راوێژكار و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران و یاریده‌ده‌ره‌كانیان.
یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی سكاڵای تۆمار كردووه، ته‌مه‌نی 21 ساڵه و به پۆلیسی راگه‌یاندووه، هیچم له بیر نایه‌ته‌وه، به‌ڵام چوومه‌ته نه‌خۆشخانه و پشكنینم كردووه، ئه‌وه‌نده‌شم له بیره كه شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه له كاتی خوارد و خواردنهوهكاندا هه‌ستم به دڵتێكهه‌ڵاتن و سه‌رسوڕان ده‌كرد.
سه‌رچاوه: AFP