سبه‌ی نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی كاره‌كانی نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك ده‌ست پێبكات و كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی فێستیڤاڵه‌كه‌یه.
سامان مسته‌فا، به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك رایگه‌یاند، ساڵ له دوای ساڵ ئاستی فێستیڤاڵه‌كه به‌رزتر ده‌بێت و هه‌نگاوی باشتر نراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه ئاستێكی باشتری هه‌بێت.
گوتیشی: ئه‌و فێستیڤاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری سینه‌ما روو له شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فێستیڤاڵه‌كه شاری دهۆكی كردووه به ناوه‌ندێكی گرنگی كۆكردنه‌وه‌ی سینه‌ماكارانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مساڵی نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك تایبه‌تن به پرسی كۆچبه‌ری و به‌و هۆیه‌وه بڕیاره له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانیشدا ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كان نمایش بكرێن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن عارف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵه‌كه رایگه‌یاند، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك یه‌كێكه له گرنگترین رووداوه سینه‌مایی، هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
گوتیشی: جیاواز له ساڵانی رابردوو، بڕیاره ئه‌مساڵ فیلمه بیانییه‌كان به ژێرنووسی كوردیی نمایش بكرێن.
له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردووه‌وه ده‌رگای وه‌رگرتنی فیلم كرابوویه‌وه و 200 فیلم پێشكه‌ش كرابوون و له‌و ژماره‌یه 50 فیلمیان ره‌تكراونه‌ته‌وه و فیلمه به‌شداربووه‌كانی دیكه كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.






