براوەی ئۆسکار رەسڵ کڕۆ لە فیلمێکی ترسناکدا رۆڵی قه‌شه‌یه‌كی ڤاتیكان ده‌بینێت

K24 - هەولێر:

براوەی خەڵاتی ئۆسکار و ئەستێرەی فیلمی جەنگی گڵادیەتەر رەسڵ کڕۆ بە رۆڵی قەشەیەکی ڤاتیکان رووبەرووی ئەهریمەنەکان دەبێتەوە لە یەکەم ترەیلەری فیلمی The Pope’s Exorcist.

باوکە گابریێل ئارمۆس هەزاران جار کاری ئێکسۆریزمی (دەرکردنی جنکۆ)ـی لەسەر هەزاران کەس ئەنجامداوە، بەڵام ئەم ئەهریمەنە جیاوازە و رابردووی لەگەڵ ڤاتیکان هەیە، ئەمە چیڕۆکی فیلمی The Pope’s Exorcistـە.

فیلمەکە لەلایەن Julius Avery کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، هەریەکە لە Russell Crowe, Franco Nero, Laurel Marsden رۆڵی سەرەکی تێیدا دەگێڕن.

بڕیارە فیلمی The Pope’s Exorcist لە بەرواری 14ـی مانگی چواری ئەمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت.