زنجیرەی تەلەڤزیۆنی IT لە بەرهەمهێانە

K24 - هەولێر:

پێنیوایسی موهەریج دەگەڕێتەوە بەڵام بە چیڕۆکێکی کۆنتر لە فیلمەکان و دەکرێتە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی.

وێبسایتی Deadline رایگەیاند، ستودیۆی HBO MAX خەریکی بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنین لە چیڕۆکی فیلمەکانی IT و چیڕۆکەکە باسی پێش رووداوەکانی بەشی یەکەمی فیلمەکە دەکات.

چیڕۆکی ئەمجارە پریکوەڵە (پێش چیڕۆکی ئاشکراکراو)و زنجیرەکە لەلایەن ئاندی موشیێتی کاری بەرهەمهێنانی بۆ دەکرێت، کە هەر خۆی هەردوو فیلمی پێشتری دروستکردوون.

چیڕۆکەکەی لە رۆمانی Welcome To Derry وەرگیراوە، لەلایەن نووسەری بەناوبانگی چیڕۆکە ترسناکەکان ستێفن کینگ نووسراوە، ئەو رۆمانەش بەشێکە لە رۆمانی IT کە بووەتە سەرچاوە و ئیلهامی هەردوو فیلمە سینەماییەکە.

هێشتا دیارنییە کەی وێنەگرتنی ئەو زنجیرەیە دەستپێدەکات، دیاریشنییە چەند ئەڵقە یان وەرز دەبێت و کەی بڵاودەکرێتەوە.