وەزیرانی دەرەوەی 9 وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە پۆڵندا کۆبوونەوە
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی 9 وڵاتی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەت ئاسایشی ناوچەکە و جەنگی ئۆکرانیا لە پۆڵندا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی چیک و سلۆڤاکیا و هەنگاریا و ئیستۆنیا و لاتیڤیا و پۆڵندا و رۆمانیا و لیتوانیا ئامادەیبوون، جەختیان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی دوور لە رووسیا و هەوڵدان بۆ کۆتاهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نێردەی تایبەتی ناتۆش بەشداری کرد و باسیان لە هەماهەنگییەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بە ئۆکرانیا کرا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.