ستۆڵتنبێرگ: تا جەنگ بەردەوام بێت ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ لە به‌رنامه‌مان نابێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئاشكرایكرد، ئەندامێتیی ئۆکرانیا لە ناتۆ، لە ناوەڕاستی شەڕدا، لە به‌رنامه‌یاندا نییە.
ستۆڵتنبێرگ لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکیی کۆڕبەندی برۆکسل کە لەلایەن دامەزراوەی هزریی German Marshall Fund رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا، ئەندامێتتی ئۆکرانیای لە ناتۆ ئاسانکردووە یاخوود نا، ستۆڵتنبێرگ گوتی: "بەڵی و نەخێر، پێموایە هەموو کەس ئاگاداری ئەوەیە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ لە کاتێکدا کە لە ناوەڕاستی شەڕدایە، بۆیه لە به‌رنامه‌ماندا نییە، پرسەکە زیاتر لەوەدایە کە کاتێک شەڕەکە تەواو دەبێت چی روودەدات".
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، جەنگەکە بەهۆی ئەو پاڵپشتییەی له ئۆکرانیا كراوه، ئەو وڵاتەی لە ناتۆ نزیک کردووەتەوە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.