فیلمی "WHERE IS THE LAND" لە هەولێر نمایشکرا

K24- هەولێر:

لە وەرزی پاییزەدا سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی هونەر و رۆشنبیری بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، فیلمی "WHERE IS THE LAND"ـیان نمایش کرد.

هوشیار زێڕۆ دەرهێنەری فیلمە بۆ کوردستان24ـی راگەیاند: ناوەڕۆکی ئەم فیلمه باس لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی و گرفتە سیاسییەکان نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەکات، کە بوونەتە قوربانی بستێک لە سنوور، هەروەها گێڕانەوەی نەریتێکی کۆمەڵایەتی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی شیرازەی خێزانێک و تووشبوون بە ئازار و مەینەتیەکانی ژیان و گرفتی کۆڵبەران لەسەر سنوور.

گوتیشی: ئەم فیلمە بەشداری لە پانزه فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و "حوسێن حەسەن"ـی پاڵەوانی فیلمەکە دووجار خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەو فیلمە پێبەخشراوە، جگە لە هەڵبژاردنی وەک باشترین فیلم لە میانی بەشداربوون لە فێستیڤاڵە جیهانیەکاندا.

فیلمەکە لە نووسینی بیلال شاکر و دەرهێنانی "هوشیار زێڕۆ"ـیە و بەرهەمی سینەمای هەولێرە.

س
ە