میدڤیدیڤ: ئۆكرانیا ده‌وڵه‌ت نییه و زێلینیسكیش سه‌رۆكی نییه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆكرانیا ده‌وڵه‌ت نییه. هه‌روه‌ها گوتیشی: "زمانێك نییه به‌ناوی زمانی فه‌رمی ئۆكرانی، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كی رووسی - ئۆكرانییه".
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "ئه‌وروپا ده‌كوڵێت، به‌هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌وروپی بۆ پشتگیری له غه‌ززه‌ییه‌كان و دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی ئێستا و پێشووی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بیرۆكه‌ی نوێ له‌باره‌ی داهاتووی ئۆكرانیا ده‌خه‌نه به‌ر باس، به‌وه‌ی بێ هه‌رێمه‌كانی كریمیا و دۆنباس له ناتۆ قبوڵ بكرێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و دوو هه‌رێمه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به ئۆكرانیا نیین و نه‌بوون.
میدڤیدیڤ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وروپییه‌كان به ئاراسته و هه‌نگاوی دروسته و هیوادارین ئه‌وه‌ش رابگه‌یه‌نن كه ئۆدیسا، نیكۆلایڤ و كیڤیش شاری ئۆكرانی نیین.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌كرێ دان به‌وه دابندرێت، كه زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نییه و هه‌ر بۆخۆی تاكلایه‌نانه بڕیار ده‌دات و زمانی ئۆكرانیش زمانێكی فه‌رمی و ئاسایی نییه، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كی رووسی – ئۆكرانییه. گوتیشی: ئۆكرانیا ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی ئیداریی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌ته.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.