ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی بیر له ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌نه‌وه مۆسكۆش وه‌ڵام ده‌داته‌وه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنی هێزی وڵاتانی ئه‌وروپا و ناتۆ بۆ ئۆكرانیا، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه.
دمیتری پیسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی رۆژئاوا نییه و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش ئه‌م هه‌نگاوه به‌دوور نازانێت.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، ناتۆ پلانی ناردنی هێزی بۆ ئۆكرانیا نییه.
ستۆڵتنبێرگ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـه‌وه ناتۆ به‌رده‌وام هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات، پلانی ناردنی هێزمان بۆ ئه‌و وڵاته نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆبێرت فیتسۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی سلۆڤاكیا رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا، هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی بیر له ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌نه‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.