كاتۆ سه‌عدوڵڵا: ئه‌نجامه‌كان له‌باره‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌رده‌كه‌ون
K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی له رووی وزه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری نابێت. ده‌شڵێت، ئه‌نجامه‌كان له‌باره‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران زیاتر روون ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) كاتۆ سه‌عدوڵڵا، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بانگهێشتكردن و پێشوازیكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی په‌یامێكه بۆ به‌غدا كه هه‌رێمی كوردستان دۆستێكی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكایه و پارێزگاری لێ ده‌كات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا به وردی په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و فشاره‌كانی دیكه.
كاتۆ سه‌عدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه، هاوكات هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیره، بۆیه ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌یه‌كی رژدی له‌گه‌ڵ ده‌كات و پارێزگاری له سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌كات.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی له رووی وزه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری نابێت و به‌رگری لێ ده‌كات، كه ئه‌نجامه‌كان له‌باره‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران زیاتر روون ده‌بنه‌وه.