وه‌لید فارس: ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بكاته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شێك له رێككه‌وتنی ئیبراهیمی
K24 – هه‌ولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان بكاته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنی ئیبراهیمی.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) وه‌لید فارس، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
وه‌لید فارس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له كاتێكی هه‌ستیاردایه به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان دۆستی هه‌ره نزیكی ئه‌مه‌ریكایه و ده‌بێت پارێزراو بێت و ئه‌مه‌ریكا به‌رگری لێ بكات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پێویست ده‌كات ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان بكاته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنی ئیبراهیمی.
وه‌لید فارس هاوكات گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری عێراق هه‌رێمێكی فیدڕاڵی و دانپێدانراوه و خاوه‌نی مافی خۆیه‌تی له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
رێككه‌وتنی ئیبراهیمی به ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی ده‌وترێ كه له نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا مۆر كراوه. بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م ناوه له ڕاگه‌یانراوێكی هاوبه‌شی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕاتی عه‌ره‌بی و ئه‌مریكا له 13ـی ئابی 2020 به‌كار هات. هه‌روه‌ها پاشان ئه‌م ناوه درایه پاڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان به‌حره‌ین و ئیسڕائیل كه له 11ـی ئه‌یلوولی 2020 پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاساییی كرده‌وه. پێدانی ناسناوی ئیبڕاهیمی بۆ ناوی پێغه‌مبه‌ر ئیبڕاهیم باوكی پێغه‌مبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر سێ ئایینی ئیسلام، مه‌سیحیی و جوو له‌خۆده‌گرێت.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.