حه‌سه‌ن عه‌باس: هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی عێراقه و ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حیسابی بۆ بكرێت و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئاداری 2024) حه‌سه‌ن عه‌باس، به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق هاوكارن بۆ به‌هێزبوونی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
حه‌سه‌ن عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق وه‌ك به‌رپرسه‌كانی رایده‌گه‌یه‌نن، هێشتا پێویستی به بوون و مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان هه‌یه.
به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی روونیشیكرده‌وه، ئێستا ژماره‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر كه‌مه و له چه‌ند هه‌زارێك تێپه‌ڕناكات، بۆیه بوونیان له عێراق ئاساییه.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نیا له رووی لۆجستی و راوێژكارییه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌ركیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر به‌رده‌وام بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی عێراقه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت حیسابی بۆ بكرێت و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.