دادگای فیدڕاڵی: تا هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ده‌كرێت نابێت دابه‌شكردنی مووچه بوه‌ستێت
K24 – هەولێر:
دادگای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و هاوکات ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كه له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ژماری بانكیان بۆ دروست ناكرێت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌رج بكرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) راگه‌یاندنی دادگای فیدڕاڵی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری پێشووی دادگاكه بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاندووه ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان په‌له بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه، هاوکات ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كه له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ژماری بانكیان بۆ دروست ناكرێت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌رج بكرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵییه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندبوو، داوای بڕی 949,813,146,170 دیناریان بۆ مووچەی مانگی شوبات کردووە و وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها بڕی 560,217 ملیار دیناری تەمویل کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ رێژەی تەنها 59%ـی مووچەی هەرێمی تەمویل کردووە و رێژەی 41%ـی مووچەخۆرانی هەرێمی لە شایستەی مووچەکانیان بێبەشکردووە. ده‌شڵێت، کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی 390 ملیار دینار دروست دەبێت.
هه‌روه‌ها روونیكردبووه‌وه، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مووچەی مانگی ئاداری 2024 هیچ تەمویلێکی حکومەتی هەرێم ناکات. هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" لەمێژە دەستکراوە بە پرۆسەی به‌بانكیكردن "توطین" لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندیی عێراق و ناشبێت نابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها داوای كردووه وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە مەرجی تەعجیزی ئەو مافە لە هەرێمی کوردستان زەوت نەکات بۆ مووچەی مانگی ئادار.