سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا داوای هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردی و توركی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا داوای هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان دانیشتووانی كورد و توركی ئه‌و وڵاته ده‌كات، كه ژماره‌یه‌ك توركی ڕه‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند خێزان و گه‌نجێكی كورد به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) ئه‌لكسه‌نده‌ر دی كروو، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركۆنه‌ی گرژی و توندوتیژییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردی و توركی له وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و گرژیانه قبووڵ ناكه‌ن له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتوونه و ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی چه‌ندین ده‌یه‌ی وڵاته‌كه‌یان تێك بده‌ن.
ئه‌لكسه‌نده‌ر دی كروو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه به وردی چاودێری بارودۆخی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كه له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ڕێگه له هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك ده‌گرن.
دوێنێ 26ـی ئاداری 2024، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر چەند خێزان و گەنجێکی کورد لە بەلجیکا بڵاوكرده‌وه، کە لەلایەن تورکە نەژادپەرستەکانەوە بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە هێرشیان کرابووە سەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە 2024-03-25 کۆمەڵێک گەنجی کورد بەئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردیەوە و بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لەسەر شەقامەکانی (لوێڤن) خۆپێشاندانیان کرد. هەر ئەوەش بوو بەهۆکاری ئەوەی کە تورکە نەژادپەرستەکان هێرش بکەنە سەر خێزانێکی کورد و لەو هێرشەدا پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندبوون، تەنانەت بۆ ڕێگریی لە هێرشە توندڕەویەکانی تورک، پۆلیس پارێزگاری ئەو ماڵەی کردووە. ئەو ڕووداوە لە شاری (لوێڤن )ەوە گواستراوەتەوە بۆ شارەکانی هاسلت و برۆکسل و چەند ڕۆژێکیشە هێرشەکانی ئەو گرووپە نەژادپەرستانە بەردەوامن و لە ئاکامی ئەو هێرشانەشدا دوو ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل بریندار بوون.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، هەموو جۆرە توندوتیژیەک بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکان ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەسەر خەبات و چالاکی ئاشتییانە و دیموکراتی و مۆدێرن و نووسیویەتی: "گومان لەوەدا نییە کە ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز مافێکی ڕەوای گەلەکەمانە و هیچ کەسێکیش مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو ئاهەنگە بکات".
هەروەها کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەتوندی ئەو هێرشە توندئاژۆیانە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و هێرشی لەو جۆرەش لەپایتەختی ئەورووپا جێگای قبووڵکردن نییە. داواش لە ڕەوەندی کوردی بەلجیکا دەکەین کە بەڕەچاوکردنی یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی ئەو وڵاتە دژ بەو هێرشە ڕەگەزپەرست و نەژادپەرستانە هەڵوێست وەربگرن و ڕەچاوی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە بکەن، و خۆیان لە بەکارهێنانی توند و تیژی بە دوور بگرن، چونکە هێرشکردنە سەر دوکان و تێکدانی سیمای شارەکە، لەبەرژەوەندی دۆزی کوردا نییە و خزمەت بە نەژادپەرستان دەکات.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە: گەلی کورد وەک هەر نەتەوەیەکی ئەو دونیایە، مافی ئەوەی هەیە کە ئاهەنگەکانی نەتەوەیی و ئایینی خۆی بەجلوبەرگی کوردی پیرۆز بکات، کورد هەردەم ئاشتیخوازبووە و داواش لە خێزانە تورکەکان دەکەین کە چیتر منداڵەکانیان لەسەر توند و تیژی و دژایەتی کردنی نەتەوەکانی تر ڕانەهێنن، و واز لە میتودی سڕینەوەی کورد بهێنن، چونکە هەرگیز بوونی کورد نەسڕاوەتەوە و ناشسڕێتەوە.
هاوکات کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوا لە وڵاتی بەلجیکا دەکات لەڕێگای دەزگا ئەمنیەکانییەوە ڕێگری لەهەموو جۆرە توند و تیژیەک بکەن و سەروماڵی کوردستانیان بپارێزن و کار بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانەی کە کراونەتە سەر کوردستانیان و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە و سزایان بدەن.