پوتن: بەنیازی هێرشی سەر وڵاتانی ناتۆ نیم

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ڕووسیا لێدوانەکانی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر پۆڵەندا یان دەوڵەتانی باڵتیکی بە قسەی بێمانای وەسف کرد.

ڤلادیمێر پوتن، لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ فڕۆکەوانە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، لە کاتی گەشتێکدا بۆ شاری تۆرژۆک لە پارێزگای تیڤەر رایگەیاند، ئەگەری دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی باڵتیک و پۆڵەندا، شتێکی تەواو بێمانایە. هەروەها هەندێک وڵات هەن کە چیکەکانیش دەترسێنن ، بۆیە ئەم قسانە تەواو بێمانان، ڕێگایەکی ترە بۆ فریودانی گەلان، تاکو خەرجی زیاتر بەدەستبهێنن، و بارگرانی لەسەر شانی ئەو وڵاتانە زیاد بکەن".

پوتن ڕایگەیاند، ڕووسیا خەریکی شەڕی ناتۆ نییە بیکات و ئەمانەش قسەی بێمانان، بەو پێیەی جیاوازی خەرجییە سەربازییەکان زۆر گەورەیە.

پوتن گوتیشی: "ئەمەریکا لە ساڵی 2022دا 811 ملیار دۆلاری بۆ مەبەستی سەربازی خەرج کرد، ڕووسیاش 72 ملیار دۆلاری خەرجکردووە، ئایا ئێمە بەم ڕێژەیە شەڕی ناتۆ دەکرێت؟ ئەوقسانە تەنیا پڕوپاگەندەن و بێمانان و درون لە ڕاستییەوە.