سێ كیژۆڵهكهی جیۆرجیا گۆرانییهكی دیكهیان بڵاوكردهوه
K24 - ههولێر:
سێ کچی جۆرجیایی، گرووپێکی گۆرانییان دروست کردووە و گۆرانیی فۆلکلۆری وڵاتەکەیان دەڵێنەوە.
ئانا و تاتیا و شۆرینا، ئەو سێ کچە جۆرجیاییەن، کە ئێستا گرووپێکی گۆرانییان بە ناوی (تریۆ ماندیلی) پێكهێناوه و بەردەوام ڤیدیۆ و کلیپی گۆرانیی خۆیان لە ماڵپهره کۆمەڵایەتییهكانی فەیسبووک و یوتیوب بڵاو دەکەنەوە.
ئەم سێ کچە، یەکەمجار ڤیدیۆ کلیپێکی خۆیان بڵاو کردەوە و گۆرانیی فۆلکلۆری جۆرجییان دەگوت، ئەو ڤیدیۆ کلیپەكهشیان زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری ھەبووه، بەمەش ناوبانگیان لە وڵاتی خۆیان بهدهستهێنا و بوونهتهوه گرووپێكی ناسراو و بەردەوام گۆرانیی فۆلکلۆری وڵاتەکەیان دەڵێنەوە.