دیمهنی بهفربارین له دهروازهی شوێنهواری ئامێدی
K24 - دهۆك:
شارۆچكهی ئامێدی سهر به پارێزگای دهۆكه، کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی سەر شاخێك، مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ 3 ههزار ساڵ پ. ز. ئامێدی 70 کیلۆمەتر لە دھۆک و 10 کیلۆمەتر دوورە لە باکووری کوردستان، 1185 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە. درێژی شارەکە 1 کیلۆمەترە و پانیشی 500 مەترە.
ئامێدی چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوتی جوگرافیی شارەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە قەزاکەدا ھەیە.