بۆ یه‌كه‌مجار.. تانكى ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی ده‌چێته ته‌لته‌مر
K24 - قامیشلۆ:
هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به ژماره‌یه‌ك زرێپۆش و تانكی ئه‌برامز له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4ـه‌وه به‌ره‌و ته‌لته‌مر به‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌و هێزه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه، له‌سه‌ر رێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه به‌ره‌و باكووری سووریا ده‌چن، به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كه‌یان له هیچ شوێنێك جێگیر نه‌بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، كۆی گشتی هێزه‌كه نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبێل و تانك و زرێپۆشی سه‌ربازی ده‌بن و له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ته‌لته‌مر ده‌چن، به‌ڵام دیار نییه به جێگیری له‌وێ ده‌مێننه‌وه یان نا.
فۆتۆ: RT