گەشتی کوردستان24 بۆ دامێنی کێوی بێستوون لەپارێزگای کرماشان
K24 - ههولێر:
بەدووری 40 کم لە رۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، نەخش و پەیکەری میهردادی دووەمی ئەشکانییەکان بەدی دەکرێ، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی ساسانییهكان، كە یەکێک بووە لە بەهێزترن پاشای ئەشکانییەکان، لە ساڵانی 110 بۆ 123 پێش زایین.
پەیکەرەکە کەوتووهتە ناو دەربەندی ناوچەی بێستوون، بەڵام هەموو ئەوانەی کە باس دەکرێن لەسەر دەقی نووسینەکان بە درووستی وەرناگیرێت، چونکە شارەزایانی ئێران بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لە سەری.
ئامادەکردن و فۆتۆ : کاروان یارە