به وێنه.. باشترینه‌كانی 2019 ده‌ستنیشان كران
فیدارسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو به (فیفا) له شاری میلانۆی ئیتاڵیا له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2019ـی كرد، تێیدا باشترین راهێنه‌ر و یاریزان و گۆڵپارێزی له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان دیاریكرد و خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ و چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی تایبه‌تیشی دابه‌ش كرد.
لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی 2019 ده‌ستنیشان كرا
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شه‌شه‌مجار بووه باشترین یاریزانی ساڵ و گره‌وه‌كه‌ی له ڤان دایك و كریستیانۆ برده‌وه.
مێسی وه‌رزی رابردوو نازناوی لالیگا و گۆڵكاری خوله‌كه‌ی برده‌وه و نازناوی گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ و ئه‌ورووپاشی به‌ده‌ستهێنا.
يۆرگن كڵۆپ خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری وه‌رگرت
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو چامپیۆنزلیگی برده‌وه بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی زه بێستی 2019.
كڵۆپ له وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه 20 ساڵ پێش ئێستا هیچ كه‌سێك باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد من ئه‌و خه‌ڵاته ببمه‌وه، به‌ڵام سووپاس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكارییان كردم و منیان كرده خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه.
باشترین راهێنه‌ر له ئاستی خانمان دیاریكرا
جیل ئێلیس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا، به باشترین راهێنه‌ری خانمی 2019 ده‌ستنیشان كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه جامی جیهانی خانمانی 2019ـی بۆ ئه‌مریكا برده‌وه.
بێلسا خه‌ڵاتى كه‌سايه‌تى گيانى وه‌رزشى وه‌رگرت
مارسێلۆ بێلسای راهێنه‌ری یانه‌ی لیدز یونایتدی ئینگلیزی خه‌ڵاتی كه‌سایه‌تی گیانی وه‌رزشی وه‌رگرت.
له خولی پله‌یه‌کی ئینگلیزی یاریزانێکی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا تووشی ئازار ده‌بێت و ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی، به‌ڵام یاریه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و یانه‌ی لیدز گۆڵی کرد، به‌ڵام بێلسای ڕاهێنه‌ری لیدز یونایتد داوای له یاریزانه‌كان كرد نه‌جوڵێن و بوه‌ستن تا ئه‌ستون ڤیلا گۆڵه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ساری خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی خانمی له جیهان برده‌وه
ساری ڤان ڤینینداڵی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی زه بێستی 2019ـی بۆ ئاستی باشترین گۆڵپارێزی خانمی برده‌وه.
فیفا بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی به‌خشی
سیلڤیا گریكۆ له‌گه‌ڵ كوڕه نابینایه‌كه‌ی كه هانده‌ری سه‌رسه‌ختی یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلین خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ری 2019ـیان وه‌رگرت.
خانمێكی ئه‌مریكا بووه باشترین یاریزانی 2019
مێگان ڕاپینیۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2019ـی وه‌رگرت.
ئالیسۆن بێكه‌ر خه‌ڵاتی باشترینی وه‌رگرت
ئالیسۆن بێكه‌ری گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوول گره‌وه‌كه‌ی له ئێدێرسۆنی هاونیشتیمانی و تیر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنای برده‌وه و بووه خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی 2019ـی وه‌رگرت.
باشترین پێكهاته‌ی 2019 بۆ ئاستی پیاوان دیاریكرا
گۆڵپارێز: ئالیسۆن
به‌رگریكاران: مارسێلۆ، رامۆس، ڤان دایك، دی لیخت
ناوه‌راستكاران: دی یۆنگ، مۆدریچ، هازارد
هێرشبه‌ران: مێسی، كریستیانۆ، مباپێ
باشترین پێكهاته‌ی خانمانی 2019 دیاریكرا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا جامی جیهانی خانمانی برده‌وه، له نێو پێكهاته‌كه‌دا یاریزانیان هه‌بوو، فره‌نسا دوو یاریزانی له پێكهاته‌كه‌دا هه‌بوو، هۆڵه‌ندا، سوید، به‌رازیل و ئینگلاند هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رێكیان له پێكهاته‌كه‌دا هه‌بوو.
ڤان ڤێنێدال (هۆڵه‌ندی)، رینارد (فره‌نسا)، بڕۆنزی (ئینگلاند)
ئۆ هارا (ئه‌مریكا)، هێنری (فره‌نسا)، لاڤێلی (ئه‌مریكا)
ئێرتز (ئه‌مریكا)، مۆرگان (ئه‌مریكا)، راپینۆی (ئه‌مریكا)
مارتا (به‌رازیل)، نیلا فیشه‌ر (سوید)