یهكێتی به دوای دهسكهوتهوهیه
K24 - سلێمانی:
ھەرچەندە پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمی كوردستان، لە نێوان پارتی و گۆڕان یەکلا کراوەتەوە و دەدرێتە لایەنی دووەم، بەڵام یەکێتيی نیشتیمانی دەیەوێت وەك لایەنێك لەو دامەزراوەیه، پۆستی ھەبێت و داوای جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی ھەرێم دهكات، لە کاتێکدا ھەر خودی یەکێتی رازی نەدەبوو سەرۆکی حکوومەت جێگری ھەبێت، كه بڕیاره جێگری سهرۆكی حكوومهت بۆ ئهوان بێت.
گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی دوای رێکكەوتنەکەی 5ی مانگ چووە قۆناغێکی نوێوە، ھەرچەندە ئەو دوولایەنە دەیانگوت بابەتی پۆستەکان زۆر گرفت دروست ناکات و زوو ڕێکدهكهون، بەڵام داواکاریيەکانی یەکێتی بۆ پۆستەکان و ئەو پۆستانەی کە پارتی بۆ یەکێتی داناوە، رەنگە لە وێستگەیەکدا خاڵی ناکۆك دروست بکات.
پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ بزووتنەوەی گۆڕانە و رێکكەوتن کراوە، بەڵام یەکێتيیش داوای دەکات، ئەندامێکی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی دەڵێت: "دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن نیيە و ئەجێندایەکی دیکەی ھەیە، بۆیە وەکو یەکێتی بە مافی خۆیانی دەزانن لە دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم پۆستیان ھەبێت و جێگرێك بۆ ئەوان بێت".
رێکكەوتنی گۆڕان و پارتی کۆتایى پێھاتووە و ھەموو شت یەکلا کراوەتەوە، بە تایبەت پۆستەکانی گۆڕان، ھەڵسووڕاوێکی گۆڕان دەڵێت: "ئەوەی ئێمە بیستوومانە یاریدەدەرێك بۆ سەرۆکی ھەرێم دادەنرێت بۆ کاروباری سەربازی و دەدرێت بە یەکێتی، بەڵام ئەگەر جێگری دووەم بۆ سەرۆکی ھەرێم زیاد بکرێت، قسەی خۆمان دەبێت".
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کۆبوونەوەکانی ئێستایان تایبەتە بە دابەشکردنی پۆستەکان، کە یەکێتی داوای ھەندێک پۆست دەکات و پارتی بە مافی خۆی دەزانێت ئەو پۆستانەی یەکێتی داوایان دەکات، بەشێکی لای خۆی بێت و پۆستی دیکەی بۆ یەکێتی داناوە.
به گوێرهی زانیاریيەکانی کوردستان 24، یەکێتی لە نوێترین پێشھاتدا داوای کردووە پۆستی وەزیری ناوخۆ، دووساڵ بە دووساڵ لە نێوان خۆی و پارتیدا بەڕێوە ببرێت.
ئ. م