"چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید كێشه‌ی تێكه‌وت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ ژێر ده‌ستی زێدان كێشه‌ی تێكه‌وتووه و ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌توانن ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ئه‌ویش روودانی مه‌حاڵه.
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ڕوونادات تاوه‌كو گاریس به‌یل، خامیس رۆدریگێز و ماریانۆ نه‌فرۆشرێن، چونكه تێچووی نێیمار زیاتر له 200 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ریال مه‌درید ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش له توانای فلۆرێنتینۆ پێرێز نییه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، گاریس به‌یل له لایه‌ن بایرن میونشن گرینگی پێده‌درێت، ماریانۆ له لایه‌ن مۆناكۆ داواكراوه، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ناپۆلی بۆ گواستنه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز له‌سه‌رهێڵن.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه پێرێز ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی ئه‌م مانگه كه ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌و 3 یاریزانه ده‌دات تا بتوانێت نێیماری پێبگوازێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روودانی مه‌حاڵه، چونكه گاریس به‌یل ئاماده نییه به نرخێكی كه‌م ریال مه‌درید جێبهێڵێت، به‌مه‌ش به‌یل شكست به هاتنی نێیمار ده‌هێنێت.