به‌وێنه.. هاوسه‌ره‌كه‌ی و 4 منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌شارێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی چه‌ند راپۆرتێكی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی و 4 منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت، دواتریش ته‌رمه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌شارێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بیگوازێته‌وه بۆ ویلایه‌تێكی دیكه.
به‌گویره‌ی راپۆرتهكات، ماوه‌ی زیاتر له 6 هه‌فته‌یه كاسی جۆنز و 4 منداڵه‌كه‌ی به ناوه‌كانی "ئهیانا جۆنز ته‌مه‌ن 1 ساڵی، میركالی جۆونز ته‌مه‌ن 2 ساڵی، بریستۆن پاوه‌رز ته‌مه‌ن 5 ساڵی و كامیرۆن پاوه‌رز ته‌مه‌ن 10 ساڵی" له ویلایه‌تی فلۆریدا بێسه‌روشوێن بوونه.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، دوا جار كه ئه‌و ئافره‌ته و 4 منداڵه‌كانی بینراون، به‌ر له مانگ نیوێك بووه له ناوچه‌ی ئۆكالا، لێكۆڵه‌رانیش جه‌ختیان كردبووه‌وه، خێزانه ونبووه‌كه له مه‌ترسیدایه، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌رمی كاسی بدۆزنه‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی ئاماژه‌ی پێداوه، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دایكه‌كه، پۆلیس به تۆمه‌تی كوشتن له پله‌ی 2، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ مایكڵ جۆنز جۆنیور، هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه و هاوكات باوكی منداڵه‌كان ده‌ركرد.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیس توانی تهرمپی 4 منداڵه‌كه‌ش له نزیك ناوچه‌ی برانتلی له ویلایه‌تی جۆرجیا بدۆزنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌ی ماریۆن رایانگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوه بكوژه‌كه‌دا كردووه، توانیویانه هه‌ر له رێگه‌ی بكوژهكهشهوه ته‌رمی 4 منداڵه‌كانیش بدۆزنه‌وه.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاری زۆر له‌باره‌ی ئه‌و تاوانه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی گوته‌كانی پۆلیس، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه له ویلایه‌تی فلۆریدا كوژراون و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ته‌رمه‌كانیان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ولایه‌تی جۆرجیا.
به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "فۆكس 35" دایكی كاسی رایگه‌یاندبوو، تا زانیاری له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی كچه‌كه‌ی نه‌زانێت، ئه‌و هه‌رگیز هه‌ست به ترس و راڕایی ناكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه نازانن ئه‌و له‌كوێیه. چووبوونه‌وه ماڵه‌وه، منیش چووم بۆ ماڵه‌كه‌یان به‌ڵام ماڵه‌كه چۆڵ بوو".
گوتیشی: كاسی كچه تاقانه‌كه‌ی ئه‌وه، له‌كاتێكدا جه‌ختی كرده‌وه، نه‌وه‌كانی "هه‌موو جیهانی منن" و گوتی: من نازانم به‌بێ ئه‌وان چی بكه‌م.
H.B