گازپرۆم کتێبێکی ناوازەی لەبارەی مێژووی کورد بەرهەم هێنا
K24 – مۆسکۆ:
گه‌وره كۆمپانیای رووسی، گازپرۆم نه‌فت، په‌رتوكێكی 452 لاپه‌ڕه‌یی ناوازه‌ی به ناوی كورد، ئه‌فسانه‌ی رۆژهه‌ڵاتن بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا 17 بابه‌تی جیاواز له‌خۆده‌گرێت و 13 لێكۆڵه‌ری رووسی ئاماده‌یان كردووه. كتێبه‌كه به‌زمانه‌كانی رووسی و ئینگلیزی بڵاوبۆته‌وه و ئێستا كاری وه‌رگێرانی بۆ دیالێكتی كرمانجی و سۆرانی ته‌واوبووه و بڕیارە له‌م نزیكانه چاپ بكرێت.
لێكۆڵه‌رانی رووس په‌رتووكه‌كه به ئینسكلۆپیدیای رووس له‌سه‌ر كورد ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
ئه‌لیكسانده‌ر دیبال، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌وتی رووسی بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان بە کوردستان24ی راگەیاند: " ئێمه بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به ده‌رهێنانی نه‌وت كردووه، ئه‌وكات بیرمان كرده‌وه كه به‌ته‌نیشت پڕۆژه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ژینگهییهكانمانهوه ده‌توانین له‌ڕووی پاراستنی میراتی كولتوری گه‌لی كورده‌وه خزمه‌ت بكه‌ین".
راشیگەیاند: "بڕیارماندا كه كتێبێكی ئینسكلۆپیدی فره ره‌هه‌ند تایبه‌ت به مێژووی دێرینی كورد ئاماده بكه‌ین، به‌جۆرێك بشێت لایه‌نی نه‌ژادی، نه‌ریتی و ئاینه‌كانی كورد، وێنه‌ی كۆن و نه‌خشێنراوی تایبه‌ت به‌گه‌لی كورد، هاوكات هێما و سیمبوڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ بگرێت".
ڤیتالی نائومكین، سه‌رۆكی په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتناسی له مۆسكۆش دەڵێت: "ئه‌م كتێبه باس له‌وه ده‌كات كه كورد گه‌لێكن حه‌زیان به ئازادی كردووه و هه‌وڵی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا داوه، كوردان هه‌میشه جه‌نگاوه‌ری به‌توانا بوون، گه‌لێك بوون كه شارستانی و ئه‌ده‌بی خۆیان هه‌بووه، لێره باس له خه‌باتی نه‌بڕاوه‌ی كوردان كراوه بۆ سه‌ربه‌خۆی، هه‌ر له سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كانه‌وه تا سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست".