هێڵى فڕۆكه‌وانى نێوان عێراق و هيندستان به‌گه‌ڕ ده‌خرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و هيندستان گه‌يشتنه رێككه‌وتنێك بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵى راسته‌وخۆى نێوان به‌غدا و نيودهلهى.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق رايگه‌ياند، وه‌زيرى گواستنه‌وه و باڵيۆزى هيندستان له عێراق رێككه‌وتوون بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانى نێوان عێراق و هيندستان.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق له‌و بڕوايه‌دايه، كردنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه له‌گه‌ڵ چواره‌م گه‌وره‌ترين وڵاتى ئابوورى جيهان، كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر فراوانكردنى ئاسۆى په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كانى عێراق ده‌بێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، هێڵه‌كه په‌ره به گه‌شتيارى ئاينيى و بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، به كردنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه ساڵانه هه‌زاران گه‌شتيارى ئاينى له هيندستانه‌وه روو له مهزارگهكانى باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.