مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت

دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكان كۆتایی پێدێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەم ھەفتەیەدا مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبەی سێشەممە 24/9/2019 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت. ھەروەھا رۆژی چوار شەممە 25/9/2019 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت".

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت.