یاریدەدەرێكی پوتین: رێککەوتنی بازرگانی بۆمبێکی تەوقیتکراوە بە جیهاندا دەتەقێتەوە

"چەندین پرسیاری لە ئایندەی بازرگانی دروستکردووە کە پێویستی بە وەڵامە"

K24 - ھەولێر

مەکسیم ئۆرشکین، یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا دەڵێت، رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و چین هەڕەشەیە لەسەر بازرگانی جیهان. و ئەو شرۆڤەکارە بە بۆمبێکی تەوقیتکراو وەسفی دەکات.

ئۆرشکین، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رایگەیاند، کاردانەوەی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر رێککەوتنەکە و بە تایبەت لەبارەی ئەوەی چین بەرهەمی زیاتر لە ئەمەریكا دەکڕێت جێگەی دڵەڕاوکێیە.

ئەو یاریدەدەرەی سەرۆکی رووسیا دەڵێت "ئەو رێککەوتنە وەک خۆی جێگەی دڵەڕاوکێ نییە، بەڵام چەندین پرسیاری لە ئایندەی بازرگانی دروستکردووە کە پێویستی بە وەڵامە".

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا "رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و چین بۆمبێکی تەوقیتکراوە، و پێشبینی ناکات لەمساڵدا بتەقێتەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ  ناکۆکی زیاتر لە نێوان رووسیا و چین و ئەمەریکا و ئەوروپا سەر هەڵدەدات.

ھ.م