كار بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای وەبەرھێنان دەكرێت

"پێویستە پێداچوونەوە بەیاسای وەبەرھێنان بكرێت"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بە مەبەستی بوژانەوەی كەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و راكێشانی سەرمایەی وەبەرھێنەرانی بیانی، زۆرێک لە وەبەرھێنەران و شارەزایانی ئابووری  پێشنیاز و تێبینییەكانیان پێشكەش بە لیژنەی یەکێتی وەبەرھینەرانی کوردستان كرد تا دووبارە یاسای ژمارە 4ی تایبەت بە وەبەرھێنان لە ساڵی 2006 ھەمواربکرێتەوە، دواتر وەک راسپاردە بدرێتە پەرلەمانی کوردستان و لەبەر رۆشنای کارنامەی حكوومەت گۆرانکاری تێدا بکرێت.

شارەزایان پێیانوایە، بە ھەموراكردنەوەی یاساكە كەرتی وەبەرھێنان فراوان دەبێت و وەبەرھێنەرانیش دەستكراوەتر دەبن.

ھەرکات باس لەوەبەرھێنان دەکرێت چاوەکان دەکەوتنە سەر پڕۆژەی نیشتەجێبوون، وەک بڵێی یاسای وەبەرھێنان تەنھا لەو پڕۆژانەدا کۆکرابێتەوە، پسپۆران و شارەزایانی ئابووری تێبینیان ھەیە لەسەر وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و رایانوایە زۆر لایەن ھەیە کە وەبەرھێنەکان وەلایان ناوە و کەمترین گرنگی دراوە بە دەرەوەی شارەکان و تەنھا لەناو سەنتەری شارەکاندا پڕۆژەکان جێبەجێکراون.

بە ئامانجی دابینكردنی کەشوھەوایەکی گونجاو و ھاندانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و لابردنی کۆسپەکانی یاسایی لە بەردەمیدا و ماوەدان بۆ کارپێکردنی سەرمایەی نیشتمانی و بیانی، داوادەکرێت دووبارە ئەو یاسایەی دەرکرابوو لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا ھەمواربکرێتەوە بە شێوەیەک کە ھاوکاریەکی کاریگەر لە پرۆسەی بوژانەوەی ئابووری بکات.

ھ.م