بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمی كوردستان جۆره‌ دانه‌وێڵه‌یه‌كی نوێ به‌رهه‌مهێنرا

دوای چەندین توێژینەوە جۆرە دانەویڵەیەکی نوێی بەرھەمھێنا و ناوی لێنا "رێزان"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:   

بۆ یەکەمجار لە عێراق  و هه‌رێمی كوردستان، مامۆستایەکی کۆلێژی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی، دوای چەندین توێژینەوە جۆرە دانەویڵەیەکی نوێی بەرھەمھێنا و ناوی لێنا "رێزان"، تا  بتوانێت بۆ ساڵانی داھاتوو بەرھەمەکە بەسەر جووتیاران دابەش بکات و سودی لێببینن، بەوپێیەی تایبەتمەندی زۆری ھەیە و جووتیاران دڵخۆش دەکات.

ئه‌و جۆره‌ دانه‌وێڵه‌یه‌ لە لایەک بە دایک و لە لایەکیش بە "ئامۆزای گەنم" ناو دەبرێت و دوو سوودی  گرنگی ھەیه‌ و لەگەڵ گەنمی ئاسایی و جۆرێکی  باشی ئارد بەرھەمدەھێنێت.