بۆ وێنەیەکی سێڵفی خۆی خستە بەردەم ئاژەڵێکی دڕندە

پەرژینی باخچەکەی بە نایاسایی بڕیوە

 K24 – هه‌ولێر:

لە باخچەی ئاژەڵانی ئاریزۆنای ئەمەریکا، بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ پشیلەیەکی کێوی (جاگوار)، ژنێک بە سەختی بریندار دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ژنەکە بۆ گرتنی وێنەیەکی "جوانی سێڵفی"، چووەتە ئەو دیو پەرژینی جاگوارەکە، بەڵام راستەوخۆ ئاژەڵەکە هێرشیکردووەتە سەری.

لە قیژە و هاواری، خێزانی ژنەکە بە فریای کچەکە دێن و لە رێگای هەڵدانی بوتڵێک ئاوەوە، جاگوارەکە سەرقاڵ دەکەن و ژیانی ئەو خانمە 30 ساڵە رزگار دەکەن.

بەرپرسانی باخچەکە دەڵێن، ئەو ژنە خۆی بۆ گرتنی وێنەیەک بە نایاسیی پەرژینی باخچەکەی بڕیووە و ئەستۆی رووداوەکە دەکەوێتە سەر شانی خۆی.

H.J