Alibaba ژمارەی پێوانەیی لە رۆژی سینگڵیدا تۆمار دەکات

Alibaba ژمارەی پێوانەیی فرۆش لە رۆژی سینگڵیدا تۆمار دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە رۆژی سینگڵیدا کۆمپانیای بازرگانی ئەلیکترۆنی چینی ژمارەی پێوانەیی نوێی فرۆش تۆمارد دەکات، کە گەورەترین رووداوی فرۆشە لە 24 کاتژمێردا لە سەرتاسەری جیهان.

کۆی فرۆشی کۆمپانیای ئەلی بابا لە رۆژی سینگڵیدا 31 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، لە کاتێدا لە هەمان رۆژی ساڵی رابردوو کۆمپانیاکە 30 ملیار و 50 ملیۆن دۆلار فرۆشی تۆمارکرد.

هاوکات لە نۆ کاتژمێری یەکەمدا بە رێژەی 25% بۆ 23 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە. ئەوە دوو لەسەر سێی فرۆشی هاوتا ئەمەریکییەکەی کۆمپانیای ئامازۆن بووە.

لە لایەکی دیکەوە شرۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد کۆی فرۆشی کۆمپانیای عەلی بابا لە 24 کاتژمێری رۆژی سینگڵیدا کەمتر بێت لەساڵی رابردوو، هۆکارەکەشی بۆ سستبوونەوەی گەشەی ئابووری چین گەڕاندەوە، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان فرۆشی ئاستی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە فرۆشی کۆمپانیای ئەلی بابا لە رۆژی سینگڵی ساڵی رابردوو ئاستی هەردوو پشووی بازاڕی ئەمەریکای وەک بلاک فرایدەی و سایبەر مۆندەی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ 11/11 رۆژی سینگڵییە، چین ئەمڕۆژەی بۆخۆی قۆستۆتەوە و لە رێگای بازاڕی ئۆنڵاین، داشکاندن بۆ هەندێک لە بەرهەمەکانی دەکات.

H.J