گەنجێک داوای هاوسەرگیریی لە کچە هاوڕێیەکی خاوەن پێدوایستی تایبەت دەکات

کچەکە دووچاری نەخۆشییەکی دەگمەن بووە و توانای جوڵانی قاچەکانی نییە

 

گەنجێک لە سکۆتلەندا، داوای هاوسەرگیریی لە کچە هاوڕێیەکی دەکات کە دووچاری نەخۆشییەکی مێشک بووە.

کچەکە لەسەر کورسییە و دووچاری نەخۆشی Motor neuron disease بووە، بەشی خوارەوەی لەشی توانای جوولەیان لەدەستداوە کە ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەن و چارەسەرنەکراوە.

گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەبووە و بەکاربەران بە خۆشەویستییەکی پاک و خۆنەویست ناوی دەبەن.