ڤیدیۆ.. پــادشـــا هاوســه‌ره‌كـــه‌ی دامـــاڵـــی
K24 – هه‌ولێر:
پادشای تایله‌ند، ماها ڤاجیرالۆنگۆرن، بڕیاری دا، سینیناتی هاوسه‌ری له هه‌موو نازناو و پله‌یه‌كی سه‌ربازی دابماڵێت، كه پێشتر پێی به‌خشی بوو.
كۆشكی پادشایه‌تی تایله‌ند، ئێواره‌ی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) دوای تێپه‌ڕینی سێ مانگ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیری پادشا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "سینیناتی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، رێساكانی ئاكاری په‌یڕه‌وكراوی كۆشكی پاشایه‌تی و وڵاتی پێشێل كردووه و له سنووری دڵسۆزی و ملكه‌چی بۆ پادشا ده‌رچووه. هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێ ره‌وا نابینرێت بۆ پادشا بێت و ئه‌و هیچ له نه‌ریته‌كانی پادشایه‌تی تێناگات و كرده‌وه‌كانی ته‌نیا بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هاوسه‌ره‌كه‌ی پادشا هه‌وڵیداوه ره‌وشی به‌رز بكاته‌وه بۆ ئاستی ره‌وشی شاژنه سوسیدا".
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی پادشایه‌تی تایله‌نددا زیاتر سه‌رزه‌نشتی شاژن كراوه و به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه "ئاكار و ره‌فتاری بێڕێزانه‌ی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و به‌خششانه‌ی خاوه‌ن شكۆ پێشكه‌شی كردووه و بووه‌ته هۆی درووستكردنی ناكۆكیی و دابه‌ش بوون له ریزی پیاوانی ئاینی و به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له لای خه‌ڵك. هه‌ر بۆیه داده‌ماڵرێت له هه‌موو ئه‌و نازناو و پله سه‌ربازییانه‌ی پێشتر پێی به‌خشراوه".
پادشای تایله‌ند، كه ته‌مه‌نی 67 ساڵه، پێش سێ مانگ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سینیناتی خۆشه‌ویستی كرد، كه په‌رستار بوو له سوپا. هاوسه‌ری سه‌ره‌كی پادشا شاژنه سوسیدا ڤاجیر له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا به‌شداری كرد.
به گوێره‌ی نه‌ریتی كۆشكی پادشایه‌تی تایله‌ند، ده‌بێت هاوسه‌ری پادشا كڕنووش بۆ پادشا به‌رێت و پادشا به ده‌ستی خۆی ئاو پڕژێنی سه‌ری بووك بكات و كڕنووشه‌كه‌ش به جۆرێكه ده‌بێت سه‌ری بووك نزمتر بێت له پێڵاوی پادشا.
پێش ئه‌وه‌ی ماها ڤاجیر بچێته سه‌ر كورسی پادشایه‌تی، سێ جار هاوسه‌رگیری كردبوو. له 2014 له هاوسه‌ری سێیه‌می جیابووه‌ته‌وه.