پێنج هۆکار پیاوان لە منداڵ بێ بەش دەکەن

پیاوان چی بکەن تاکو تەندروستی سپێرم بپارێزن؟

K24 – هه‌ولێر:

کوالیتی سپێرم (تۆی پیاوان) تا دێت بەهۆی گۆڕینی شێوازی ژیانی پیاوان خراپتر دەبێت و بووەتە هۆی زیادبوونی کێشەکانی منداڵبوون.

لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو، ژمارەی سپێرمی پیاوان بۆ نیوەی ژمارەی پێشوو کەمی کردووە و ئەمەش نەزۆکیی پیاوانی زیاتر کردووە.

جۆناسان رامسای، پسپۆڕی بواری کۆئەندامی زاو و زێی پیاوان دەڵێت: "ئەم کێشانەی ئێستای سپێرمی پیاوان تەنها بۆ ماوەیی نین، بەڵکو بۆ چەند هۆکارێکی دیکە دەگەڕێنەوە".

جگەرە کێشان

جگەرە کار دەکاتە سەر DNAی سپێرم و کوالیتیەکەی، تەنانەت ئەگەر ژمارەشی ئاسایی بێت.

وازهێنان لە جگەرە یارمەتی ئەو پیاوانە دەدات کە کێشەی دروستکردنی منداڵیان هەیە.

قەڵەویی

زۆری کێش لە پیاوان، بە تایبەتی قەڵەویی سک، کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە.

قەڵەویی سک، کاریگەری دەکاتە سەر تێستۆسرۆن و ژمارەی سپێرمەکان کەم دەکاتەوە.

هەروەها، قەڵەویی دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەند ماددەیەکی کیمیایی هەوکەر کە کاریگەری لەسەر کوالیتی سپێرم هەیە.

دەبێت پیاوان لە خواردنی خێرا و پاڵەپەستۆکراو دووربکەێتەوە، چونکە پڕن لە ماددەی کیمیایی و هۆرمۆن و بە خراپی کار لە سپێرم دەکەن.

سێکس کردنی زیاتر

بیرۆکەی سێکس نەکردن و پاراستنی سپێرم هەڵەیە، بەڵکو ئەنجامدانی سێکسی زیاتر، کوالیتی سپێرم باشتر دەکات. بۆیە گەر دەتەوێت منداڵت هەبێت، هەوڵبدە زیاتر سێکس بکەیت.

خوارنەوەی مەی

کحول کار دەکاتە سەر هۆرمۆن ئەگەر بێت و رێژەیەکی زۆر بخورێتەوە.

پزیشکان دەڵێن، نابێت کەسێک لە هەفتەیکدا زیاتر لە 2.3 لیتر بیرە بخواتەوە.

پلەی گەرما

خۆت لە ئاوی گەرم دووربخەرەوە کاتێک خۆت دەشۆیت چونکە پلەی گەرمی سپێرم بەرزدەکاتەوە و کاریگەری خراپی هەیە بۆ ئەو پیاوانەی کێشەی دروستکردنی منداڵیان هەیە.

تەنانەت زۆر لێخوڕینی بایسکیل و هەندێک وەرزشی دیکە کاریگەری لەسەر سپێرمی پیاوان دەبێت.

Mirror

H.J