یەکەم زۆرانبازیی ئافرەتان لە سعوودییە بەڕێوەچوو

خەڵکێکی زۆر ئامادەبوون

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار لە ریازی پایتەختی سعوودییە، زۆرانبازی ئافرەتان WWE بەڕێوەچوو، تیایدا دوو ئەستێرەی ئەو یارییە، ناتالیا و لەیسی ئیڤانس بەشداربوون.

سعوودییە دەیەوێت لە رێگای ئەم چالاکییەکانە، وێنەی سعوودییە وەک وڵاتێکی داخراو و  بێ ئازادی بگۆڕێت.

بەهۆی یاسای جلوبەرگی سعوودییە، ئەو دوو زۆرانبازە جلەکانی خۆیان لەبەر نەکرد و بەڵکو تەواو داپۆشراوبوون.

پێشتریش، چەند چاکسازییەک لە یاساکانی تایبەت بە ئافرەتان ئەنجامدراوە و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتبووەوە.

زۆرانبازییەکە رۆژی پێنجشەممە ئەنجامدراوە و بەشێک لە ڤیدیۆی یارییەکان بڵاوکراونەتەوە. تیایدا دەردەکەوێت، خەڵکێکی زۆر ئامادە بوون.