زانایان راڤه‌ی خه‌سڵه‌تی شاراوه‌ی هه‌ساره گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه نوێیه‌كانی بواری بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ده‌ریانخستووه، گه‌له هه‌ساره گه‌وره‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆته‌ڵی گه‌وره‌ن، به‌ڵام له سوڕگه‌ی خۆیان و له سووڕانه‌وه‌یان به ده‌وری هه‌ساره‌كاندا لاناده‌ن.
توێژه‌رانی بۆشاییگه‌ری له زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری تایبه‌ته‌وه، نموونه‌ی سه‌دان سیستمی هه‌ساره‌ی رێكخراویان وه‌رگرتووه. هه‌ریه‌ك له‌و سیستمانه 10 هه‌ساره به شێوه‌ی بازنه‌یی به ده‌وریاندا ده‌خولێنه‌وه. هه‌ریه‌ك له‌وان جیاوازن له یه‌كێكی دیكه و ئه‌و نموونه‌یه پێشخراوه به ئه‌ندازه‌ی 20 ملیۆن ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت وێنه‌كه روون بێته‌وه.
ئه‌نجامی به‌دواداچوونی زانایان ده‌ریخستووه، له میانی پێشكه‌وتنی سیستمی هه‌ساره‌یی، هه‌ساره غازییه گه‌وره‌كان له خولگه‌ی نزیكدا كاریگه‌ر بوون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی درووستبوونی كارلێكی هاوئاهه‌نگ له نێوان ژماره‌یه‌ك له ته‌نه گه‌وره‌كان و ده‌ریشكه‌وتووه، ئه‌و كارلێكه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خولگه‌ی بازنه‌یی هه‌ساره‌كان بۆ خولگه‌یه‌كی درێژ بگۆڕێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، هه‌ساره غازییه گه‌وره‌كان كه خاوه‌نی كۆته‌ڵی گه‌وره‌ن، له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی هه‌ساره بچووكه‌كان و یه‌كگرتنیان درووست بوون و به مه‌ودای 1 تا 8 یه‌كه‌ی فه‌له‌كی له ئه‌ستێره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه دوورن.