نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری زیاتر دەبێت
K24 - ستۆكھۆڵم
ئافره‌تان به ده‌ستكاری كردنی روخساریان دڵخۆش ده‌بن. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ده‌ژین په‌نایان بۆ جوانكاری كاتی بردووه و ده‌یانه‌وێت له رێگای به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاریه‌وه گه‌نج بوونی خۆیان رابگرن. كچە كوردێكی 26 ساڵه كە له وڵاتی سوید دەژیت ده‌ڵێ "من ده‌مه‌وێ له‌و رێگایه‌وه پێش به پیری بگرم".
جگه له فیله‌ر و بۆتۆكس، كه رۆژ به رۆژ زیاتر روخساری ئافره‌تان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌گۆرێ، جۆرێكی دیكه كه ئێستا له سوید بۆته باو، به وته‌ی خۆیان ئافره‌تان ناچارن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر جوان ده‌ركه‌ون بەرگەی ئازاره‌كه‌ی بگرن، ئەویش پی ئارپیه. پزیشكه‌كان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان جۆری كرێمی پێشكه‌وتوو له‌و وڵاتانه هه‌یه، به‌ڵام به هۆی باش بوونی بواری ئابووری خه‌ڵك و به‌ره‌و پێش چوونی بواری كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری، ئافره‌تان زیاتر روو له شوێنه تایبه‌ته‌كان به‌و بواره ده‌كه‌ن.
شوێنه جیاجیاكانی جوانكاری تا دێن به‌ره‌و زیاتر بوون ده‌چن و ئامێره‌كانیش رۆژ به رۆژ پێشكه‌وتووتر ده‌بن. ژنانیش پێش هه‌ستكردن به پیربوونی پێستیان، روخساریان پڕ له بۆتۆكس و فله‌ر ده‌كه‌ن. به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش وایكردووه كه زۆرێك له ئافره‌تان له روخساردا شێوه‌یان بچێته‌وه سه‌ر یه‌ك.