ماكرۆن: توركیا دژی ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕی داعشیان كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، توركیا دژی ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕی داعیشان كرد، كه مه‌به‌ستی هێزه كوردییه‌كانه له رۆژئاوای كوردستان.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێناسه‌ی توركیا جیاوازه بۆ تیرۆر، بۆیه پێویسته پێناسه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه و داعش‌یش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
ماكرۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه توركیا هه‌ندێكجار په‌ناده‌باته به‌ر هه‌ندێك گرووپی نزیك له داعش. روونیشی كرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری داعش له عێراق و سووریادا ماون.
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیركراون و ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، نه‌وت و خاكیان له ژێر ده‌ستدا نه‌ماوه.
ئ. م