دوو وه‌زيرى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به به‌عسى بوون تۆمه‌تبار ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى رايگه‌ياند، دوو وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌نگه رووبه‌ڕووى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ببنه‌وه.
فارس عه‌بدولستار، گوته‌بێژى ده‌سته‌كه، رايگه‌ياند، دوو وه‌زيرى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى تۆمه‌تبارن به به‌عسى بوون و رێككاره‌كانى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى كه تايبه‌ته به ريشه‌كێشكردنى به‌عس ده‌يانگرێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق رايگه‌ياندووه، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى گه‌نجان و وه‌رزش، ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبه‌يدى و وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كان نه‌عيم روبه‌يعى به تۆمه‌تى به‌عسى بوون، ره‌نگه له پۆسته‌كانيان دووربخرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراشيكردووه، روبه‌يعى له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن، پۆستى له هه‌واڵگرى هه‌بووه و كاره‌كه‌ى بريتى بووه له چاودێريكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى ئيسلامى.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس، به فه‌رمانى پۆل برێمه‌ر، ده‌سته‌ى ريشه‌كێشكردنى به‌عس دامه‌زرا و دواتر ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر