زه‌ریف: وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی پۆمپیۆ ناده‌مه‌وه چونكه قسه‌كانی سووكایه‌تین
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، "وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی مایك پۆمپیۆ ناده‌مه‌وه، چونكه قسه‌كانی سووكایه‌تین كاتێك باسی ئێران ده‌كات".
به گوێره‌ی وێبسایتی "العربیة"، گوته‌كانی زه‌ریف له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانان بووه كه له باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بووه له له‌لایه‌ن مایك پۆمپیۆ، هاوتای ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی زه‌ریف.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، زه‌ریف بڕیاری ئه‌مه‌ریكا، بۆ ناردنی 900 سه‌رباز و درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی 600 سه‌ربازی دیكه له كه‌نداو، "هه‌ڕه‌شه‌كردنه له ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی.
له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌ش، زه‌ریف ده‌ڵێت: "بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌مان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پێویسته به‌ره‌نگاری ببینه‌وه".
رۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری ناردنی 1500 سه‌ربازی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركرد.
تره‌مپ دووپاتیشی كرده‌وه، ناردنی ئه‌و هێزه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، "رێكاری خۆپارێزییه".
سه‌رچاوه: العربیة
ئ. م