وەزارەتی ئەوقاف ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناویان لە تیروپشكی حەج دەرچووە

رێنمایی سەبارەت بە رێكەوتی پاسپۆرت دەدرێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومەرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بەو كەسانە دەدات كە  كە ناویان لە تیروپشكی حەجی ئەمساڵ دەرچووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومەرە، بۆ كە ناویان لە تیروپشكی حەج دەرچووە رایگەیاند: "ئەگەر رێكەوتی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكانیان لە 31/1/2021 بەرەو خوارەوەبێت، دەبێ پاسپۆرتەكانیان نوێ بكەنەوە، واتا ئەو پاسپۆرتانەی لە مانگی 2ی بەسەرەوەن دەتوانرێت بۆ سیستمی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا".