به‌ فه‌رمی هه‌ولێر بووه‌ ده‌سته‌ خوشكی پاریس

ئەمڕۆ مەراسیمی واژووکردنی ھەولێر وەکو دەستەخوشکی پاریس بەڕێوەچوو

K24 – پاریس:

ئەمڕۆ لە تەلاری شارەوانی پاریس، یاداشنامەی دەستە خوشکیی پاریس و ھەولێر واژوو كرا و بەمەش ھەولێر دەبێتە 55 ھەمین دەستە خوشکی پاریس.

ئان ئیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک بۆ میدیاکان باسیان لەگرنگی ئەم یایاداشتنامەیە کردووە.

بە گوێره‌ی یاداشنامەکە ھەماھەنگی و کارکردن لە نێوان ھەر دوو پایتەختدا زیاتر بەرفراوان دەبێت بە تایبەتی لە بواری ئابووری و کولتووری و ژینگەیدا.

مانگێک پێش ئێستا لە وڵاتی ئۆگەندا رێکخراوی کۆنفیدراسیۆنی پایتەختە فرانکفۆنییەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، نەوزاد ھادی وەکو پارێزگاری ھەولێر بەشداری کردبوو، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو شارانەی کە دەستە خوشکی پاریسن بەشداریان کردبوو، لە کۆبونەوەکدا ئەندامبوونی ھەولێر خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی رێکخراوەکە ھەولێر بووە ئەندام لەو رێکخراوەدا.

پاریس ناوەندێکی بەھێزی سیاسی و ئابووری کولته‌وری جیھانییە، پێنجەم گەورە شاری ئابوری جیھانە و یەکەم گەورە شاری ئەوروپایە، بەھۆی ئەو شوێنە سەرنجڕاکێش و شوێنەواره‌ کۆنانەی ھەیەتی ساڵانە بە ملیۆنان گەشتیار لەجیھانەوە سەردانی ئەم شارە دەکەن.